Joel 2:28-32
ڕۆژی یەزدان
28«پاش ئەمانە،ڕۆحم بەسەر هەموو خەڵکدا دەڕێژم.
کوڕان و کچانتان پەیامی خودا ڕادەگەیەنن،
پیرەمێردەکانتان خەون دەبینن،
گەنجانتان بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت.
29تەنانەت بەسەر بەندە و کەنیزەکانیشم،
لەو ڕۆژانەدا ڕۆحی خۆم دەبارێنم.
30پەرجوو ▼
▼پەرجوو: موعجیزە.
لە ئاسمان وزەویدا نیشان دەدەم،
خوێن و ئاگر و ستوونی دووکەڵ.
31خۆر دەبێتە تاریکی و
مانگیش دەبێتە خوێن،
بەر لەوەی ڕۆژی گەورە و ترسناکی یەزدان بێت.
32بەڵام هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە
ڕزگاری دەبێت،
چونکە هەروەک یەزدان فەرمووی،
ڕزگاربوون لە کێوی سییۆن و
لە ئۆرشەلیم دەبێت،
بۆ ئەوانەیە کە ماونەتەوە،
ئەوانەی یەزدان بانگهێشتی کردوون.
Copyright information for
CkbKSS